سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

سبەی نەوتی سپی لە سنووری مەڵبەندێكی سلێمانی دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سبەی شەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندی هەشتی ناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت.

دابەشكردنی نەوت لەو مەڵبەندە تەواوكاری ئەو هەڵمەتی دابەشكردنەیە كە چوارشەممەی رابردوو لەهەمان مەڵبەند ئەنجامدرا.

مەڵبەندی هەشت گەڕەكەكانی (سەرشەقام، چوارباخ، شارەوانی، شێخ فەتاح، شێخ عەباس، وڵوبە، جولەكان، چوارچرا، كەنەسوورە، كانی گۆمە و قەرەتۆغان) دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
Total
0
Share