ڤیدیۆ.. ئاسایشی گەرمیان گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزییەوە

ئاسایشی گەرمیان و هێزەکانی پێشمەرگە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕوفاتەکان سەر بە پۆلیسی فیدراڵیی عێراقن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکەوە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش وتوویانە پێشتریش زانیارییان هەبووە لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان و لە ساڵی 2017ەوە ئەو ئەندامانەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون و پێکەوە نێژراون.

هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک ناحیەی زنانە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، “لە ساڵی 2017دا چەکدارانی داعش لەسەر ڕێگای داقوق – خورماتوو، 13 ئەندامی پۆلیسی فیدراڵییان ڕفاندووە و پاشان کوشتوونیان و بەکۆمەڵ ناشتوونیان”.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامداوە و چەندین حەشارگەی چەکداران لەناوبراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا، چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە…
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share