وەزارەتی دارایی هەرێم: راپۆرتی سێ مانگی رابردوومان رەوانەی بەغداد کرد

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجعە)ی سێ مانگی رابردوومان رەوانەی بەغداد کرد”.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 29ی تشرینی یەکەمی 2023، بەواژۆی وەزیری دارایی و ئابوری، راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە (میزان مراجعە)ی مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلولی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “سەرجەم داهات و خەرجییەکانی سێ مانگی رابردووی هەرێمی کوردستانی بە داتا و ژمارە تێدا روونکراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: براوە جیاوازەكان زۆرتر لە پارێزگای سلێمانین

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە…
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی وشكەساڵی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان لەمساڵدا دەدرێت

بەرێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی وشكەساڵی و مەترسییەكانی لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان دەدات و جەختدەكاتەوە…
Total
0
Share