گەنجێك لە هەولێر كوژرا

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر كەسێك كوژرا و هێشتا بكوژ دەستگیرنەكراوە.

رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی مامزاوەی هەولێر بووە و قوربانییەكە كە دەستڕێژی گوللـەی لێكراوە ناوی (م. ش.)ە و لەدایكبووی ساڵی 1993یە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، كوژراوەكە كێشەی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خەزورانی هەبووە و، گومان دەكرێت ئەوان تەقەیان لێكردبێت.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا تۆمەتبارانی رووداوەكە دەستگیرنەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ دەزگای دەستپاکی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانتان دروستبکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی کۆبووە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share