یەكێتیی مامۆستایان مەترسییەك ئاشكرادەكات

یەكێتیی مامۆستایان یاداشتێكی چوارخاڵیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرد و رایدەگەیەنن، “راگرتنی خوێندن بە مەترسییەكی گەورە دەزانین داواكارین زۆر بە خێرایی چارەسەری ئەم دۆخە نەخوازراوە بكەن و مەهێڵن لەوە زیاتر درێژەبكشێت”.

بەپێی یاداشتێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە زیاتر لە مانگێكە ناوەندەكانی خوێندن لە سنوورەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و قەزای كۆیە، بە هەموو قۆناغەكانییەوە كە نزیكەی “700” هەزار قوتابی و خوێندكار لەگەڵ “65” هەزار مامۆستا پڕۆسەی پەروەردەیان هەڵپەساردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەك یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئەو راگرتنە بە مەترسییەكی گەورە دەزانین و لەسەر پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون، هەر بۆیە داواكارین زۆر بە خێرایی چارەسەری ئەم دۆخە نەخوازراوە بكەن، مەهێڵن لەوە زیاتر درێژە بكێشێت”.

هاوكات یەكێتیی مامۆستایان چوار خاڵیان بۆ چارەسەری كێشەكە خستووەتەڕوو:

1- بە زووترین كات مووچەی مانگی “8”ی مامۆستایان دابەشبكرێت.2- لە لیستی مووچەدا وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بخرێتە سەرەتا.3- پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی.4- كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلابكرێتەوە بە دامەزراندن یان گرێبەست.

بابەتی پێشتر

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشلۆنە چۆنە؟

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share