ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

دابەشكردنی ئاو وەك ساڵی ڕابردوو دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕانی كارەباوە دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكان وەستاوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، بەهۆی بڕانی کارەبا لە كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردووەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان – سلێمانی کێشەی تەکنیکی دروستبووە.

بەهۆی ئەو كێشەیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، ئەڵڵایی، بازیان و پیرەمەگرون وەستاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو ڕوونیدەكاتەوە، تیمەکانیان سەرقاڵی کارکردن و چاكکردنن تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات ئاگاداربن و دەست بە ئاوەوە بگرن.

بابەتی پێشتر

قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن وادەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share