پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پێویستە لە رۆژی یەکشەممەوە کە دەکاتە 28ی کانوونی دووەمی 2024 بۆ ماوەی 10 رۆژ بە دروستی پڕبکرێنەوە و نوێبکرێنەوە”.

دەشڵێت، “نابیت هیچ کەموکورتی و هەڵەیەکی تێدابێت چونکه وەزارەتمان لە هەنگاوی داهاتوویدا بۆ کاروباری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەنها کار بە و داتایانە دەکات کە بوونەتە بنەمای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو له سیستمی (E-PARWARDA)”.

ئەو وەزارەتە جەختلەوەش دەکاتەوە، “لە دوای ئەو 10 رۆژە ئەو سیستمە لە بەشی وانەبێژان دادەخرێت و رێگا بە تۆمارکردنی هیچ داتایەکی نوێ نادرێت و پێویستە مامۆستایان لەرێگای خوێندنگەکەی خۆیەوە بەدواداچوون بکات، هەروەها ئەگەر هەر مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو ناوی لەو سیستمەدا تۆمارنەکرابێت ئەوا هیچ پابەندبوونێکی بە وەزارەتی پەروەردەوە نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایگەیاند، یەکێک لە نوێنەرایەتییەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بۆ حکومەتی…
زیاتر ببینە

پارێزەری سکاڵاکار: دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار جاف ناڕاستە

پارێزەری سکاڵاکار لە دۆسییەی دەستگیرکردنی رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی، ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری…
Total
0
Share