زیانەکانی زۆر خواردنەوەی قاوە

قاوە بە بەناوبانگترین جۆری خواردنەوە دادەنرێت له جیهاندا و لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڵاتییان، بە تایبەت گەنجان رۆژانە دەیخۆنەوە.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوەیە باسدەکات.

ئەو پزیشکە دەڵێت، زیانە تەندروستییەکانی قاوە بە تایبەت ئەگەر رۆژانە زیاتر لە دوو کوپ بخورێتەوە بریتین لە:

-کەمیی ئاسن و کەمخوێنی بە تایبەت لە خانمانی شیردەر و دووگیان و لە منداڵان.

-تێکچوونی خەو.

-زیادبوونی دڵەڕاوکێ.

-سکچوون.

-هەموو زیانەکانی دیكەی ماددەی کافایین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: رێژەی شێرپەنجە لە عێراق لەدوای داگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە زیادیکردووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی ناشیۆناڵی باریتانی ئەوە دەخاتەڕوو، کە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و مامەڵەی ناتەندروست لەگەڵ ژینگە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share