فاوچی زانیارییەكی پێچەوانە لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە ئاشكرادەكات

فاوچی دەڵێت، پێویستیان بە كاتی زیاترە

گەورە زانای كۆشكی سپی پێیوایە ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا دژوارترنییە لەوانەی پێشووی، وەك ئەوەی لەم ماوەیەدا زۆرترین جار جەختی لێكراوەتەوە.

ئەنتۆنی فاوچی، گەورە زانای كۆشكی سپی ڕایگەیاند، دیاریكردنی ئاستی توندی توشبوون بە گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەكان نیشانیدەدەن دژوارترنییە لەوانەی پێشووی، بەڵكو سوكترە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری فاوچی ئەوەشی وت، “نیمچە دڵنیایی هەیە كە دژوارتر نییە لە دەلتا.. هەندێك ئاماژە هەن كە تەنانەت كاریگەرییەكانی تووشبوون پێی كەمترە”.

باوەڕی خۆیشی نیشاندا بەوەی پێویستیان بە لانیكەم چەند هەفتەیەك دەبێت لە باشووری ئەفریقا، لەگەڵ زیادبوونی تووشبوون لە ئەودوای ناوچەكانی دیكەدا، بۆ زانینی ئاستی توندییەكەی پێویستیان بە كاتێكی درێژتر دەبێت.

ئۆمیكرۆن نوێترین گۆڕاوی كۆرۆنایە كە بەمدواییە لە باشووری ئەفریقاوە سەریهەڵدا و دواتر بە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوونەوە.

لەدوای دەركەوتنیشیەوە زۆرترین زانیاری دەربارەی گۆڕاوەكە ئەوەبووە كە كاریگەری و خێرایی بڵابوونەوەی زیاترە، ئەگەری مەترسییەكانیشی هۆكاربوو بۆ دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا، سەرەڕای هۆكارەكانی دیكە.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: لە شارەکان باران و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس کله‌پ بروجی بێهیواکرد و لایپزیک خۆی گه‌یانده‌ یوروپا لیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share