تەرمی یەکێکی دیکە لە منداڵە ونبووەکانی قەزای خەبات دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی یەکێکی دیکە لەو منداڵانەی قەزای خەبات دۆزرایەوە، کە دوێنێ ونبووبوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی زانیار مەروانی تەمەن چوار ساڵان دۆزرایەوە.

دوێنێ شەممە لە سنووری قەزای خەبات دوو منداڵ کە برای یەکتربوون، لەماڵ چووبوونە دەرەوە و ونبوون، دواتر ئاشکرابوو کە کەوتوونەتە ناو گۆمێکی ئاو.

لە دوای چەند کاتژمێرێک گەڕان بەدوای تەرمەکانیاندا، تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزرایەوە و دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێریش تەرمی منداڵەکەی دیکەش دۆزرایەوە.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پلە نیپاڵی هەژاند

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك پەیوەندی نێوان خەوتن و خەمۆكی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share