دامەزراوەی ڤیم نزیکەی 200 تۆن خۆڵ و خاشاکی لە بەنداوی دەربەندیخان کۆکردووەتەوە

لە کۆی زیاتر لە 300 تۆن خۆڵ و خاشاکی سەر ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دامەزراوەی ڤیم نزیکەی 200 تۆنی کۆکردووەتەوە.

کەویار محەمەد، بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم لەو بارەیەوە لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”زیاتر لە هەفتەیەکە پڕۆژەکەمان راگەیاندووە و پێنج رۆژە کاری مەیدانی دەکەین، لەو ماوەیەشدا 90%ی خۆڵ و خاشاکی سەر رووی ئاوەکەمان کۆکردووەتەوە و بەشێکی کەمی ماوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”بەهۆی زۆری و قورسایی خۆڵ و خاشاکەکە چەندین رێگامان تاوتوێکرد و بڕیارماندا خاشاکەکە بهێنینە قەراغ ئاوەکەو و لەوێوە دەست بکەین بە کۆکردنەوەیان و بەنداوەکە پاکبکەینەوە، هەروەها توانیمان لە ماوەی کارکردنماندا تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆبکەینەوە”.

سەبارەت بەو بەشەی خۆڵ و خاشاک کە لە بەنداوەکەدا ماوەتەوە دەڵێت، ”بەردەوام لەلای سەیرانگاکان خاشاکی زیاتر دێنە ناو بەنداوەکە و بەشێکی دیکەشیان لە بەردەم دەروازەکەدان و لەبەر سەلامەتیی کارمەندەکانمان ناتوانین بچینە ئەوێ و پاکی بکەینەوە”.

سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆبوونەوەی ئەو رێژە زۆرەی خۆڵ و خاشاک بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم ئەوەی خستەڕوو، ”سەرچاوەی ئەو خۆڵ و خاشاکانەش هەندێکیان لە ئێرانەوە دێن، هەندێکی دیکەشیان لە سەیرانگاکانەوە، هاوکات بەشێکی دیکەشیان پاشماوەی راوچییەکان و نەخۆشخانەکانن”.

دەشڵێت، ”پڕۆژەکەمان نەک لە دەربەندیخان بەڵکو شوێنەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت و ئامانجامان لەم کارەش هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییانە لەبارەی فڕێنەدانی خۆڵ و خاشاک و زیانەکانی”.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی ئەو هاوڵاتییەی لە کونەماسی خنکا

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ 180 سەتڵی ماست لەناوبران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌…
Total
0
Share