سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت بەمەبەستی قیرکردنی.

سەرۆکایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش تەواوکردنی کاری قیرکردنەوەی شەقامی رۆیشتوو لە چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت و لە بەردەوامیی کاری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی دەروازە، ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار(کۆمپانیای بەڵێن عوسمان) دەستکرا بە کاری کڕاندنی شەقامی رۆیشتوو لە بازگەی سلێمانی – عەربەت بۆ چوارڕیانی تانجەرۆ، بەمەبەستی قیرکردنی”.

داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی بەکارھێنانی شەقامی جێگرەوە بن لە شوێنی کارکردن بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی و ھاوکاری تیمەکان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە. لە…
Total
0
Share