لە بەغدادەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 راگەیەندرا

میدیایەكی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات كە چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە لیستی مووچە رابگەیەنرێت.

ماڵپەری(بغداد الیوم) رایگەیاندووە، چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە یەكەم گوژمەی پارەكە لە بەغدادەوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و لە رۆژی دووشەممەوە و رۆژانی دواتر لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی گەیشتنی قەرزەكەی بەغداد دەكات، كە چاوەڕواندەكرێت 700 ملیار دینارەكە بە سێ گوژمە رەوانەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆك بافڵ، ئێستا یەكێتی هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بارەگای مەڵبەندی 14ی رێكخستنی كۆیەی (ی.ن.ك)ی بەسەركردەوە و شێوازەكانی پەرەپێدان…
Total
0
Share