نەوت و كانزاكانی سلێمانی: دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە

دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان ئەو ناوچانە ئاشكرادەكات كە ئەمڕۆ و سبەی نەوتیان لێدابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە و ئەمڕۆ شەممە 19 و 21ی تشرینی یەكەم لە ناوچەکانی بێتواتە، چوارقوڕنە و حاجی ئاوا بڕی دوو ملیۆن و 365 هەزار لیتر نەوت بەسەر 11 هەزار و 825 خێزاندا دابەشكراوە.

دەشلێت، سبەینێش لە هەمان ئەو ناوچانە دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە 9 تا 16ی ئەم مانگە پێنج ملیۆن و 855 هەزار لیتر نەوت بەسەر 29 هەزار و 275 خێزاندا دابەشكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share