حکومەتی عێراق نووسراوی بۆ خەرجکردنی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی کرد

کەمێک لەمەوبەر، حکومەتی عێراق نووسراوی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی رادەستکردنی نەوت و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ئەو مانگە دەکات لەلایەن هەرێمەوە، تاوەکو پارەی مووچە بنێرێت.

دوێنێ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی شەش ئامادەیە و کەی بەغداد داوایکرد، رادەستی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردومانی سەر سنورەکاندا…
Total
0
Share