هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریری تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا و گروپێکی چەکداریی عێراقیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

گروپی چەکداریی مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، له ‌سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشمانکردووەتە سەر فڕۆكەخانە و بنكەی سەربازیی هەریر کە تایبەتە بە بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان”.

ئەم هێرشەی گروپە چەکدارییەکە وەک کاردانەوەیەک دژی هێرشەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەکەی فەلەستین ناوبراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
Total
0
Share