لە هەولێر سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

لە شاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و جەختكرایەوە هەر فەرمانگەیەكیش كەموكورتی هەبێت دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆبگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر و قائیمقام لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، كۆبوونەوە و سەرجەم تیمەكانی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر فەرمانگەیەكیش كەموكورتی هەبێت دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆبگرێت و سەرجەم قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان راسپێردران هەریەك لە سنووری خۆی ژووری كاروبار پێكبهێنێت و لە ئامادەباشی تەواودابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
Total
0
Share