پێش کلاسیکۆ دۆخی یانەکان چۆنە؟

28ی ئەم مانگە یانەى بەرشلۆنە میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات کە یەکێکە لە یارییەکانی هەفتەى 11ی خولی ئیسپانیا.

پێش ئەو یارییە ڕیاڵ 24 خاڵی هەیە و پێشەنگەو بەرشلۆنەش بە 21 خاڵ لەپلەى سێیەمدایە

لە بەرشلۆنە حەوت یاریزان داهاتوویان نادیارە، لە نێوان لیڤاندۆڤسکی و کۆندی و پێدری و رافینیا و یامال و بالدی و دی یۆنگ نازانرێت کامیان دەگەڕێنەوە

بە پێی ڕاگەیاندنەکان بێت چانسی یاریکردنی بالدی و یامال و رافینیا زۆرترە لەوانەى تر

ئەگەری بەشداریکردنی لیڤا و پێدریش هەیە بەتایبەت لە تایمیی دووەمدا.

لە ڕیاڵ مەدرید تا ئێستا تەنها کۆرتواى گۆڵچی و میلیتاوی بەرگریکار ناتوانن یاریی بکەن

ئاردا گولەر گەڕاوەتەوە و بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆدا ئامادەیە.

بابەتی پێشتر

براوەى تۆپی ئاڵتونی ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە سکاڵای هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گریانەوە بۆ خۆشی

لە یارییەکەى بەرازیل و بۆلیفیا دەستی کرد بە گریان هاتە دەرەوە وتی کێشەم زۆرە و پێویستم بە پزیشکێکی…
Total
0
Share