ئونزوێ: هەندێک لە یاریزانان بەرگەی یاریکردن لەگەڵ مێسی ناگرن

ئونزوێ پێی وایە مێسی هۆکاری بەهێزی هەیە بۆ ڕۆیشتن لە بەرشلۆنە

خوان کارلۆس ئونزوێ، یاریدەدەر و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە دووپاتیدەکاتەوە، هەندێک لە یاریزانان بەرگەی یاریکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی ناگرن.

کەسایەتییە کەتەلۆنیەکە کە لە ڕابردوودا وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری بارسا کاریکردووە، لە چاوپێکەوتنیێکدا بە ڕۆژنامەی سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” مێسی لە ڕێگەی خواست و حەزی سەرکەوتن و دروست مامەڵەکردنی لەگەڵ فشارەکان بەو ئاستە گەیشتووە، هەمیشە فشار لە خۆی دەکات بۆ پێشکەشکردنی زیاتر، هەروەها دەیەوێت باشترین کادری ڕاهێنان و پزیشکی لەچواردەوریبن، ئەوەش فشاری توندی بۆ زۆرینەی یاریزانان دروستکردووە و بەو هۆیەوە ناتوانن لەگەڵیدا یاریبکەن”.

لەبارەی هەوڵەکانی مێسی بۆ ڕۆیشتن لە یانە کەتەلۆنیەکە، ئونزوێ دەڵێت، ” لەڕاستیدا سەرسامبووم کاتێک بیستم مێسی دەیەوێت لە بەرشلۆنە بڕوات، بەپێی ئاشنابوونی من بەم یاریزانە و بە یانەی بەرشلۆنە، ئەگەر هۆکاری بەهێز و زۆری نەبێت هەرگیز بڕیاری لەم چەشنە نادات، دڵنیاشبووم ئەگەر لە بارسا بمێنێتەوە هەموو هەوڵێکدەدات بۆ گەیشتن بە لوتکە”.

لەبارەی ڕۆناڵد کومانەوە دەڵێت، ” کومان کۆمەڵەی یاریزانان بەڕێوەدەبات و بەباشی مامەڵەی لەگەڵ مێسی کردووە، بارودۆخەکە ئاسان نییە و پێموایە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی یانەیەکی گەورە کە سەدان نازناوی بەدەستهێناوە لەم بارودۆخە خراپەدا زۆر ئاستەمە”.

خوان کارلۆس ئونزوێ لەگەڵ مێسی

لەکۆتاییدا دەڵێت، ” من و لویس ئینریکێ توانیمان دوای ساڵێکی بێ دەستکەوت بەرشلۆنە بگەڕێنینەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان، ئێستا دۆخەکە لەگەڵ کومان دووبارەبووەتەوە، لە کاتێکدا هاتووە یانەکە لە دۆخی سەرلێشێواویدایە، دڵنیابن ئەگەر لەو دۆخەدا نەبونایە کومانیان بانگهێشت نەدەکرد”.

خوان ئونزوی لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 وەک یاریدەدەری لویس ئینریكی لە یانەی بەرشلۆنە کاریکرد، دواتر پۆستی ڕاهێنەری یانەکانی سێڵتا ڤیگۆ و جیرۆنای بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

کەی واز لە یاریکردن دەهێنیت؟ زڵاتان وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

ئەو سوریانەی بوونە تەرمێکی باسنەکراوی جەنگی قەرەباغ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share