ئەمشەو دوو یانەی دیکە بلیتی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

ئەمشەو، چوارشەممە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، تیایاندا دوو یانە بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی دەبڕن و دوو یانەی دیکەش ماڵئاوایی لە خولەکە دەکەن.

ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەم لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک لە نێوان یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێت.

ئەڵمانیەکان لەنێو یاریگای خۆیاندا میوانداری سیتیزنی گواردیۆلا دەکەن، بەوپێیەی یاری چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهاتووە، ئەستێرەکانی ئیدین تێریزیچ ناچارن بەلایەنی کەمەوە گۆڵێک تۆماربکەن بەو مەرجەی یاریزانانی گواردیۆلا سەرکەوتوونەبن لە تۆماری گۆڵ، هەموو ئەمانەش دەرگا بەڕووی یارییەکی کراوەدا دەکاتەوە.

لە یاریی دووەمدا یەکێک لە دوو بەهێزترین یانەکانی خولەکە ڕوبەڕودەبنەوە، لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی مێژوویی خولەکە دەکات.

ئەنجامی یاری چوون (3-1) لە بەرژەوەندی شاهانە کۆتاییهاتووە، لە یاری گەڕانەوەدا سوورپۆشەکان پێویستیان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ دەبێت بەلایەنی کەمەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەستێرەکانی زێدان.

ئەنجامەکانی یاری چوون

مانچستەر سیتی 2-1 دۆرتمۆند

لیڤەرپوڵ 3-1 ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا کۆتا گەوهەری بەرازیلی دەگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share