فەرمانگەی میدیا و زانیاری: نزیكەی 12 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە

بەپێی ئامارێكی فەرمی بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا نزیكەی 12 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، تائێستا لە ناوچە شاخاوییەکان 11 ملیۆن و 969 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە و 59 هەزار و 845 خێزان سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران، چوار ملیۆن و 238 هەزار لیتر دابەشکراوە و 21 هەزار و 190 خێزان سوودمەند بوون.

لە پارێزگاكانى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، سێ ملیۆن و 262 هەزار لیتر نەوت بەسەر 16 هەزار و 310 خێزان دابەشکراوە.

لە پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆش دوو ملیۆن و 576 هەزار و 960 لیتر بەسەر 12 هەزار و 885 خێزاندا دابەشکراوە، وەك ئەوەی فەرمانگەكە بڵاویكردووەتەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی کچێك دەستگیرکران

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share