بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی: مەرج نییە هەر ساڵێک دیاردەی ئێل نینۆ ڕوویدا ڕێژەیەکی باش باران ببارێت

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەرج نییە هەر ساڵێک دیاردەی ئێل نینۆ ڕوویدا ڕێژەیەکی باش باران ببارێت، ساڵ هەبووە ئێل نینۆ بووە و باران کەم باریوە.

جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕاپۆرتە کەشناسییەکان، دۆخی کەشی ئێستا نۆرماڵە و بەرەو دۆخی ئێل نینۆ دەچێت، [دیاردەی ئێل نینۆ بریتییە لە گەرمبوونی ڕووی زەریای هیندی، کە تیایدا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران سەروو ئاستی ئاسایی و نۆرماڵ دەبێت]، بەڵام مەرج نییە هەر ساڵێک ئێل نینۆ ڕوویدا بە مانای ئەوەبێت بڕێکی زۆر باران ببارێت، بەڵکو ساڵ هەبووە ئێل نینۆ بووە و بڕی بارانبارین ئاسایی بووە، ساڵیش هەبووە لا نینا بووە و بارانی باشیش باریوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئاو و هەوا هەمیشە لە گۆڕاندایە و مەرج نییە جێگیربێت، چەند دیاردەیەک هەیە کاریگەرییان لەسەر ئاو و هەوای ناوچەیەک هەیە، بەڵام ئەم حاڵەتانە، دەبێت هەمیشە دۆخەکان لەباربن تا ڕێژەیەکی باش باران ببارێت، بەڵام ئەگەر دوو حاڵەت ڕووبدات و یەکێکیان ڕوونەدات کاریگەرییەکەی بەوشێوەیە نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share