ئەمریكا: زانیاریی پێشوەختەمان لەسەر هێرشەكەی ئیسرائیل نەبووە

وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هیچ زانیارییەكی پێشوەختەمان لەسەر هێرشەكەی ئیسرائیل نەبووە و ئەگەر زانیارییمان هەبووایە ئیسرائیلمان ئاگاداردەكردەوە.

لۆید ئوستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، هاریاری ئیسرائیل دەكەین بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگریی لە خۆی بكات و جگەلەوەش ئێمە زانیاریی پێشوەختەمان نەبووە لەسەر هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.

راشیگەیاند، ئەگەر پێشوەختە زانیارییمان هەبووایە ئیسرائیلمان لە هێرشەكانی حەماس ئاگاداردەكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share