سەلمان ڕوشدی چاوێکی لەدەستداوە و لەژێر هەناسەدانی دەستکرددایە

بریکاری کارەکانی سەلمان ڕوشدی نووسەری هیندی، کە دوێنێ لە نیویۆرک لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرش کرایەسەری ڕایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە ڕوشدی چاوێکی لەدەستبدات و هەواڵەکان لەبارەیەوە باش نین.

بریکارەکەی سەلمان ڕوشدی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئێستا سەلمان ڕوشدی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددایە و ناتوانێت قسە بکات.

وتیشی، هەرچەندە نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەڵام هەواڵەکان لەبارەیەوە باش نین، دەمارەکانی دەستی پچڕاون، چەقۆ بەر جگەری کەوتووە و لەکاریخستووە.

هەروەها پۆلیسی نیویۆرک لەبارەیەوە دەڵێت، چەقۆیەک بەر ملی کەوتووە، برینێکی سووکیش لە سەریدایە.

نووسەر دوای هێرشەکە بە فڕۆکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەریی بۆ کرا.

سەلمان ڕوشدی نووسەری هیندی خاوەنی ڕۆمانی “ئایەتە شەیتانییەکان”ـە، کە لە ساڵی 1988 بڵاویکردەوە و هەمان ساڵ ئەو ڕۆمانە لە ئێران قەدەغەکرا، لە ساڵی 1989 ئایەتوڵا خومەینی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران فەتوای کوشتنی ڕوشدیی دەرکرد.

ئێران بۆ ئەو مەبەستە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە و هەرکەسێک بتوانێت سەلمان ڕوشدی بکوژێت ئەو بڕە پارەیەی وەک دیاری پێدەدرێت.

دوێنێ لە کاتێکدا وتاری پێشکەشدەکرد لە بۆنەیەکدا لە ناوچەی چاوتاوکۆی ویلایەتی نیویۆرک، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردەسەری.

دواتر پۆلیسی نیویۆرک دەستگیرکردنی هێرشکەرەکەی ڕاگەیاند، کە کەسێکە بەناوی هادی مەتەر، تەمەنی 24 ساڵە، تا ئێستا هیچ شتێک سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەو هێرشە نەزانراوە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆنی پەنابەران: لە شەش مانگدا 1200 كۆچبەر خنكاون یان بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

ئێف بی ئای بەڵگەنامەی زۆر نهێنی لە شوێنی مانەوەی ترەمپ دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share