پادشای بەریتانیا بەبێ بووكەڵەكەی بۆ هیچ شوێنێك ناچێت

نووسەری تایبەت بە ژیاننامەی خێزانی شاهانەی بەریتانیا چەند نهێنییەكی پادشا چارلزی سێیەم ئاشكرادەكات كە هۆگری بووكەڵەكەی سەردەمی منداڵی بووە و بۆ هیچ شوێنێك بەبێ بووكەڵەكەی ناڕوات.

لەو بارەیەوە كریستۆڤەر ئەندرسن، نووسەری ئەمریكی و نووسەری ژیاننامەی خێزانی شاهانەی بەریتانیا لە چاوپێكەوتنێكیدا ڕایگەیاندووە، پادشای سێیەم هۆگری بووكەڵەكەی سەردەمی منداڵی بووە كە وەكو منداڵێكی خۆی لەو بووكەڵەیە دەڕوانێت و ئەو كەسەش یارمەتیدەری چارلزە، ئەركێكی دیكەشی هەیە كە ئەویش دۆزینەوە و چاودێریكردنی بووكەڵەكەیە.

ئەو نووسەرە دەشڵێت، “ئەگەر بووكەڵەكە پێویستی بە دوورینەوە و چاككردنەوە هەبێت ئەوە ڕێگا بە كەس نادرێت دەستی لێبدات، جگە لە “مابێڵ ئەندرسۆن”ی دایەنی منداڵیی پادشا چارلسی سێیەم”

بابەتی پێشتر

تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی تەقییەوە و 12 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک ئاڵۆزیی تێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share