ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەکانی هەڵدەپەسێرێت

تا یەکلاییکردنەوەی چارەنووسیان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆتایی بە کۆبوونەوە ئاساییەکانی خۆی هێناوە و چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەکات.

ئازاد حەمەئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەراستیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دەرچووە،  ئێمە لە راگەیاندنەکانەوە بیستوومانە و تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیمان بۆ نەهاتووە، ئێمە چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی هەرێمین و بڕیارەکان لە ئەوانەوە وەردەگرین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات، کۆبوونەوەکان و دەرکردنی بڕیارەکانمان راگرتووە، بەڵام لە کارەکانی دیکەی رۆژانەی خۆمان وەک ئەنجومەن بەردەوامین”.

ئاشکراشیکرد، “ئێمە چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی هەرێمین، گەر بڵێن ئەنجومەنەکان هەڵناوەشێنەوە دەستدەکەینەوە بە کۆبوونەوەکانی خۆمان، بە پێچەوانەشەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێم: سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لای پارتین

پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە نوێنەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای وتووە، سێ كەسە دەستگیركراوەكە لای پارتین، نوێنەرایەتییەكە لە…
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی سوپای پاسداران: هیوادارین لەگەڵ ئیمامی مەهدیدا قاسم سولەیمانیش ‏بگەڕێتەوە

جێگری یاسایی سوپای پاسداران لەکاتی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆسیەی دادگایی ‏تۆمەتبارانی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڕایگەیاند، ئەوان بڕوایان وایە قاسم…
Total
0
Share