وەزیری وزەی تورکیا دەگاتە بەغداد

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری وزەی تورکیا بگاتە بەغداد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

هاوکات لەبارەی تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، تائێستا تورکیا ھیچ ئاگادارکردنەوە و نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق نەکردووە و ئەوەشی باسدەکرێت تەنھا لە میدیاکانەوە بینیویانە.

باسیلەوەشکردووە، حکومەتی عێراق چاوەڕێی گفتوگۆیە لەگەڵ تورکیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ھونەرییەکانی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
Total
0
Share