سودانی بە سێ مەرج ئامادەیە مووچە بۆ هەرێم بنێرێت

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، “هەرێم وەك پێویست داهاتی ناوخۆ و نەوتی رادەست نەكردووە”.

دەشڵێت،”سودانی وتی لەگەڵ ئەوەم كێشەی مووچە چارەسەربكرێت كە ئامادەیە مووچە بنێرێت بەو مەرجەی هەرێم 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەستبكات، تەوتین بكات و هەناردەی نەوت لە رێگای سۆمۆوە دەستپێبكاتەوە”.

راشیگەیاند، دەبێت هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت، جگەلەوەش سودانی لە دوا كۆبوونەوەدا داوایكرد هەرێم لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share