ئەنجومەنی سەركردایەتیی نوێ یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی سازكرد

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجومەنی سەركردایەتیی نوێ، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی وەك دەستپێكی كارەكانی لە دوای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازكرد.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە لەهۆڵی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی نوێی سەركردایەتی كرد و جەختی لەوەكردەوە كە هەمووان وەك یەك تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەركە چارەنووسسازەكاندا كاربكەن و خزمەتی كوردستان بكەن.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی رۆڵی هەڤاڵانەی عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و هەڤاڵ دلێر سەیدمەجیدی لەسەرخستنی كارەكانی كۆنگرە بەرزنرخاند و رایگەیاند، “بە ئەوپەڕی رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی تێكۆشەرە سەرەتاییەكان دەڕوانین و شانازیتان پێوەدەكەین”.

هەروەها سەرۆك بافڵ بەناوی ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە سوپاسی هەڤاڵانەی كۆمسیۆنی بەڕێوەبردنی كۆنگرەی كرد كە سەركەوتووانە ئەركەكانیان بەجێگەیاندووە و لەبەرامبەریشدا راپۆرت و دۆكیومێنتە پەسەندكراوەكانی كۆنگرەیان پێشكەشی سەرۆك بافڵ كرد.لە بەشێكیتری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵك و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرایەوە كە كاری لەپێشینەی سەركردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی سبەینێش 9ی تشرینی یەكەم بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

تین هاگ ناهێڵێت سانچۆ بگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

هونەر جەمال: 700 ملیار دینارەكە رەوانەبكرێت دەست بە ئامادەكارییەكان دەكەین و مووچەی مانگی 8 دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share