بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەنا سامەڕائی كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد ‏پێشوازییکرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم.‏

لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان تاوتوێکران و هەوڵەکانی پێکهێنانی ‏حکومەت و خێراترکردنی هەنگاوەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەردوولا هاوڕابوون کە ‏دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە هەوڵی هەموولایەکە و دەبێت هەموومان پێکەوە کار ‏بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بکەین.‏

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ‏سیاسیی ئەمڕۆی عێراق و وتی، یەکێتی لەگەڵ سازان و شەراکەتی ڕاستەقینەیە. دەبێت ‏حکومەتی نوێ ڕەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت و دووربێت لە جیاکاری.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
Total
0
Share