ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ڕێگەیەکەوە هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە کە بەهۆی بەردەوامبوونی کار لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لەینێک لە شەقامەکە بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چووندا بە شێوەی کاتی کەمکراوەتەوە.

دەشڵێت، بۆ پاراستنی سەلامەتیی بەکارهێنەرانی ڕێگە، هێما و نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی و ڕێنماییکردنی هاتوچۆ دانراون، داوا لە هەموو شۆفێران دەکەین بە وریایی و پەیڕەوکردنی هێماکانی هاتوچۆ لەم ناوچەیەدا بڕۆن و هاوکاریی تیمەکانمان بکەن، تاوەکو کارەکان لەو بەشەی شەقامەکە بەخێرایی و سەلامەتی کۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا، ڕایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی…
Total
0
Share