دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق: مانگی رابردوو 22 بومەلەرزە لە هەولێر و سلێمانی روویانداوە

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 15 و لە سنووری هەولێر حەوت بومەلەرزە روویانداوە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، “مانگی رابردوو 36 بومەلەرزە لەناو خاکی عێراق تۆمارکراون، گوڕەکانیان لە نێوان (1-5.2) پلە بە پێوەری رێختەر بوون لە قووڵی (6-29) کیلۆمەتر.

ئاشکراشیکرد، زۆرترینی چالاکی بومەلەرزە لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە، 15 بومەلەرزە تێیدا روویداوە، دواتریش پارێزگای هەولێر بووە کە حەوت بومەلەرزە روویانداوە، بومەلەرزەیەکیش لە سنووری کەرکوک و دیالە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
Total
0
Share