ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی بەردەوامە لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” تیمەکانی هێڵکاری ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەردەوامن لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان”.

ئاماژە بەوە دەکات، “تیمەکانی هێڵکاری ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەردەوامن لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان بەبۆیاخی گەرم لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بەتایبەت لەو شوێنانەی قیری شەقامەکان کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ کراوە”.

ئەو بەڕیوەبەرایەتییە دەشڵێت، “دوای تەواوبوونی شەقامی مەلیک مەحمود دەست بە کارکردن لەو شەقامانەدا دەکرێت کە ئامادەن بۆ هێڵکاریکردن وەک شەقامی نەخۆشخانەی شار بۆ تونێلی پێشڕەو، هەروەها ڕێگای سەرەکی تاسڵوجە بەرەو ناحیەی تەکیە و چەندین ڕێگا و شەقامی دیکە لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
0
Share