پۆلیسی بابل: سووتانی خێزانە شەش کەسییەکە تاوانکاری بووە

پۆلیسی بابل ئاشکرایکرد، کەسێکیان بە تۆمەتی پەیوەندیبوون بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک و گیانلەدەستدانی شەش ئەندامی خێزانەکە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێک لە ناحیەی مەدحەتیەی سەر بە پارێزگای بابل شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و گومانەکان لەسەر رووداوەکە دروستبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە کەمتر لە 24  کاتژمێر لە رووداوەکە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لە شاری بەغداد دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی کۆمسیۆن: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنین

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێندرێت. حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی…
Total
0
Share