وەزارەتی پلاندانانی عێراق: تاوەکو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان دەگاتە 49 ملیۆن کەس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینیدەکات، تاوەکو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بۆ نزیکەی 49 ملیۆن کەس بەرزببێتەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆمان دەرکەوت، عێراق زۆرینەی دانیشتووانی گەنجن، توانای منداڵخستنەوەیان لە ئاستێکی بەرزدایە هەرچەندە بەراورد بە رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشیبینیدەکەین گەشەی دانیشتووان بە رێژەی 2.4% بێت بەو پێیەش تا ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 48.9 ملیۆن کەس، کە ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری لە سیاسەت و بەرنامەکان هەیە،

ئەگەر ئامادەکاریی بۆ زیادبوونی ئەم ژمارەیەی دانیشتووان نەکرێت کێشەی گەورەی نیشتەجێبوون و دەستکەوتنی سەرچاوەکان دروست دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنێكی گشتیی لەنێوان فراكسیۆنەكاندا هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا. حەسەن خڵاتی، ئەندامی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە…
Total
0
Share