بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێچیرڤان بارزانی-یەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-ەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین كۆنگرە یەکێتی كرد و هیوای خواست، ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كاری پێكه‌وه‌یی و پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و هه‌مووان رۆڵی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.

لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی یەکێتی دەربڕی و جەختیکردەوە، “یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لەپێشینەی كارەكانی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به‌ که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت

لە ساڵیادی ئەنفالدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “پێویسته‌ هه‌رچی له‌ توانادایه‌ خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به‌ که‌سوکاری…
Total
0
Share