کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری تاوەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت،  لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروسکە و تاوە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە  لە پلەکانی گەرمای دوێنێ بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نزمدەبیتەوە بە نزیکەی (3-4) بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ “.

ئاشکراشیکرد، “ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پلەکانی گەرما بەنزیکەیی وەک ئەمڕۆ دەبێت”.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر29 پلەى سیلیزى، سلێمانی 26 پلەى سیلیزى، دهۆک 25 پلەى سیلیزى، کەرکوک 31 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 28 پلەى سیلیزى، زاخۆ 34 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 18 پلەى سیلیزى، سۆران 27 پلەى سیلیزى و گەرمیان 34 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ بەڵێندەدات کە هێزەکانی ئەمریکا لە چەند وڵاتێک بکشێنێتەوە

بابەتی دواتر

ساڵی داهاتوو 36 بەنداو لە عێراق دروستدەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
Total
0
Share