داواکاریی گشتیی سنە لێکۆڵینەوە لەو دکتۆرە دەکات وێنەی کچە سوتاوەکەی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە دکتۆرێک لە نەخۆشخانەی شاری سنە، وێنەی کچێکی 22 ساڵی بە سوتاوی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کە باوکی سوتاندوویەتی، داواکاری گشتیی سنە لەجێگای لێکۆڵینەوە لە بکوژ، لە دکتۆرەکە دەکۆڵێتەوە.

دوێنێ ئیمان نەوابی، دکتۆری بەشی سوتاوی لە نەخۆشخانەی سنە، وێنەی کچێکی 22 ساڵی بڵاوکردەوە، کە %85ی جەستەی سوتا بوو، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە و باوکی سوتاندوویەتی.

محەمەد جەباری، سەرۆکی داواکاریی گشتیی سنە بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاندووە، “پۆلیس ڕەزامەندی پێدراوە، لێکۆڵینەوە بکرێت لەگەڵ ئەو دکتۆرەی وێنەی کچە سوتاوەکەی بڵاوکردووەتەوە، هاوکات هەموو ڕێکارە یاساییەکان لەو کەیسەدا دەبرێتەپێشەوە”.

بەشێک لە چالاکوانانی شاری سنە، ڕەخنەی ئەوە دەگرن، داواکاریی گشتی لەجێگای ئەوەی سزای توند بۆ بکوژی کچەکە دیاری بکات، لێکۆڵینەوە لە دکتۆرەکە دەکات، لەکاتێکدا دکتۆرەکە وێنەکەشی بڵاونەکردایەتەوە، تاوانی سوتانەکە هەر ئەنجامدراوە.

یەکێک لەو کاریکاتێرانەی دژی داواکاری گشتیی سنە دروستکراوە

May be a cartoon of fire

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە چالاکانی مەدەنی لە ئێران پێیان وابووە ماددەكانی 630 و 301 لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هۆکاری کوشتنە بە پاساوی شەرەف.

لە مادەی 630ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە، “هەرکاتێک پیاوێک ژنەکەی بینی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا، کە ئەویش خێزاندارە ئەوا دەتوانێت هەردووکیان بکوژێت”.

لە مادەی 301یشدا هاتووە، “باوک بەهۆی کوشتنی منداڵەکەیەوە لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا ناکرێت”.

بابەتی پێشتر

واشنتن بۆ ئیسرائیل: پابەند دەبین بە گرتنەبەری ڕێگا دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران

بابەتی دواتر

گرنگیپێدان چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share