بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی دامەزراندن لە سلێمانی ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەمڕۆ بزوتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی كۆنگرە گرێبدات كە بە كۆنگرەی دامەزراندن ناودەبرێت.

لیژنەی باڵای ئامادەکار بڵاویكردەوە كۆنگرەی دامەزراندن وەک یاسایەکی پارتە سیاسییەکان و کۆمسیۆن، ئەمڕۆ لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەیامێكدا رایگەیاند، “تائێستا بزوتنەوەی ئیسلامی 12 كۆنگرەی بەستووە و هیچیان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام لێكتێنەگەیشتنێك لەنێوان ئێمە و كۆمسیۆن هەبوو، ئەوان پێیانوایە هەر حزب و رێكخراوێكی سیاسی دەبێ كۆنگرەی دامەزراندن بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی بەشداری لە كۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكەن ژمارەیان دوو هەزار كەسە و پشتر لیستی ناوەكانیان ئامادەكراوە.

لای خۆیەوە كامیل حاجی عەلی بایكۆتی كۆنگرەی راگەیاند و دەڵێت، بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی کۆمیسیۆن پێشلێکارییەکان ڕاست دەكاتەوە.

هۆکارەکەشی بۆ “زیادکردنی زیاتر لە 170 کەس لەلایەن باڵی حاجی عیرفانەوە” دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share