وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، هاوڵاتییه‌کی کورد دوای ساڵانێك چاوه‌ڕوانی ناوی بۆ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی حه‌ج بكات كۆچـ.ـی دواییكرد.
كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌ممه هاوڵاتیی تاژدین ئەحمەد، له دایكبووی ساڵی 1957 كه ده‌كاته باوكی (مامۆستا مزه‌فه‌ر سورچی ) كۆچـ.ـی دواییكرد كه یه‌كێك بوو له‌و هاوڵاتییانه‌ی ناوی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ گه‌ڕابووه‌وه و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوكردبوو، به‌ڵام ته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی نه‌دا به‌ر له گه‌شتكردنی حاجییان كـ.ـۆچی دواییكرد.
وتیشی، “ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره هه‌ر ڕێكارێكی كارگێڕیی پێویست بێت ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و خانه‌واده‌یه پارێزراو بێت”.