125 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە

بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی گەندەڵی 125 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە کە 20 یان سەر بە پارێزگای نەینەوان.

بەپێی نووسراوێکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئاگادارکراوەتەوە لەوەی 125 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کاندیدبوونیان بۆ هەڵبژاردنەکان دووردەخرێنەوە.

لەناو ئەو کاندیدانەی بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە 20  یان لە پارێزگای نەینەوان کە نەجم جبوری پارێزگاری شارەکەشیان لەناودایە، سێ کاندیدی هاوپەیمانی سەروەرین و دوو کاندیدی پارتی  دیموکراتی کوردستان و کاندیدێکی پێشکەوتن و چەند لایەنێکی دیکەی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم…
Total
0
Share