پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی: گرفتی نرخی دۆلار روو لە چارەسەرە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، بەهۆی هەوڵەكانی حكومەتەوە گرفتی دۆلار روو لە چارەسەری كۆتاییە.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جوڵەیەكی حكومیی رانەگەیەندراو هەیە لەپێناو كۆتاییهێنان بە گرفتی دۆلار و بەرزیی نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕدا بە جیاوازییەكی زۆر لەگەڵ نرخی فەرمی، ئەو جوڵەیەش پێشكەوتنی باشی بەدەستهێناوە.

كازمی روونیشیكردەوە، “قەیرانی بەرزیی نرخی دۆلار لە بازاڕدا، لە ماوەی داهاتوودا چارەسەری كۆتایی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەمە پێویستی بە هەندێك كات هەیە، دەسەڵاتی نەختینە لە دەوڵەتی عێراق كاری لەسەردەكات، ئەنجامی بەرجەستەش لەم دۆسیەیەدا هەیە”.

وتەی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە لە كۆتایی هەفتەی رابردووەوە نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی عێراقدا رووی لە كەمبوونەوە كردووە و بەیانیی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153.600 دینار.

دوێنێ جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانی شاندی عێراقی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لە لایەك و، ناردنی سێ ملیار دۆلار لە بانكی جی پی مۆرگانەوە بۆ بانكی ناوەندی و لەوێشەوە بۆ بانكی بازرگانی وایكرد ئەو كورتهێنانەی لە دراوی دۆلاردا دروستبووە پڕببكرێتەوە، ئەوانەش كاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی لەبارەی چوار سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share