بیلینگهام بە بێ کێشە بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدریدی کردووە و کارڤاخالیش دوورخرایەوە.
لە دواین ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى دێربی، بیلینگهام بە ئاسایی بینراوە و هەستی بەهیچ ئازارێک نەکردووە.
جگە لە کۆرتوا و میلیتاو کە ئەم وەرزە چیتر ناتوانن یاریی بکەن، تاکە یاریزانێک کە ئامادە نەبووە کارڤاخالی یاریزانی باڵی ڕاستە.
کارڤاخالیش پێکانی ماسولکەیی هەیە و ئەگەر هەیە لە سێ یاریی داهاتوودا بەشداری نەکات.