دوو یانە ڕۆناڵدۆیان ڕەتكردۆتەوە

هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كڕینی ڕۆناڵدۆیان ڕەتكردۆتەوە.

خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ ، یاریزانە پورتوگالییەكەی پێشكەشی هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان كردووە.

بەڵام هەردووكیان هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵەكەیان ڕەتكردۆتەوەو پێیانوابووە كە سودی بۆ یانەكە نابێت.

ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا مانی گرتووە و پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانی مانچستەر یونایتدەوە نەكردووە و دەیەوێت لە یانەیەك یاریی بكات كە ڕكابەری چامپیۆنز لیگ بكات.

لە ئێستادا تەنها یانەی چێڵسی هەیە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكات و ئەویش ئیدارەی یانەكە بووە بە دوو بەرەوە.

بەرەیەك پێیوایە لە ڕووی بازرگانییەوە كڕینی ڕۆناڵدۆ سودی دەبێت و بەرەیەكیش پێیوایە لە ڕووی تەكتیكییەوە هەمان كێشەی لۆكاكۆ دروستدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ڕاڤینهای كڕی، نۆرەی لیڤاندۆڤسكییە

بابەتی دواتر

وردەکاریی کوژرانی ژنێک و دوو پیاو لە ناحیەی قەرەهەنجیر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share