(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ و به‌نفیکا، یونایتد و ئه‌یاکس-یان له‌ چامپیۆنزلیگ کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی یه‌کلاییکرده‌وه‌.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌تله‌تیکۆ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ڕۆخی بلانکۆس‌ له‌ خوله‌کی 41 له‌لایه‌ن ڕینان لۆدی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامی یارییه‌کانی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ئه‌نجامی (2-1) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا و ماڵئاوایی به‌ مانچسته‌ر یونایتد کرد.

له‌ یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی به‌نفیکای پۆرتوگالی له‌ یاریگای یۆهان کرۆیف بووه‌ میوانی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، یارییه‌که‌ش به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ پۆرتوگالییه‌که‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ش له‌لایه‌ن داروین نونێزه‌وه‌ له‌ خوله‌کی 77 تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌، به‌نفیکا به‌ ئه‌نجامی (3-2) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی مسۆگه‌رکرد.

بابەتی پێشتر

کەشتییەکی جەنگیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بە کەمتر لە دۆلارێک دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بۆ سەروو 101 دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share