بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سنوورداركردنی حەواڵەی دەرەكی لاببرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت بەو هەنگاوەش چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار لە نێوان 145 بۆ 148 هەزار دیناردا جێگیربێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا یەكێك لە بابەتەكانی گفتوگۆكردن بووە لەسەر بابەتی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كە بەپێی لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمریكا دڵنیایان داوە پشتیوانی سێكتەرەكانی ئابوری و دارایی عێراق دەبن و چاوەڕواندەكرێت دەرفەتێكی دیكە بە عێراق بدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێك لە هەنگاوەكان لابردنی سنوورداركردنی حەواڵەی دەرەكییە كە ئێستا بازرگانەكان بە ناچاری لە بازاڕدا دۆلار دەكڕن و لە هەمانكاتدا دۆلاری نەختینەی زیاتر بخرێتە بازاڕەوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

بە بڕوای جەبار گۆران ئەگەر سنوورداركردنی حەواڵەی دەرەكی لاببرێت چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە ببنێت و بەهای 100 دۆلار لەنێوان 145 بۆ 148 هەزار دیناردا جێگیردەبێت.

بابەتی پێشتر

عەتا ئەحمەد: بەپێی رێنماییەكان لە مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share