کۆبوونەوەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

لە بەغداد، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە، بەڕێوەدەچێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، بڕیاروایە ئەمشەو کاتژمێر هەشت لە یەکێک لە هۆتێلەکانی بەغداد کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بەڕێوەبچێت.

چەند سەرچاوەیە‌ك بە تۆڕی میدیایی ئێستایان راگەیاند، بڕیارە پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا یەکلایی بکرێنەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش کرد، تا ئێستا فراکسیۆنی پارتی و بەشێک لە عەرەب بڕیاری بەشداریکرنیان لە کۆبونەکە نەداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، سبەینێ یەکشەممە کۆتایی ئەو وادەیەیە کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوك دیاریکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
زیاتر ببینە

بۆچوونى سەرکردەکانى پەکەکە سەبارەت بە بڕیارەکانى کۆنگرە چییە؟

بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و چەکدانان لەلایەن حزبەکەوە لەلایەن سەرکردەکانى پەکەکەوە رووندەکرێتەوە و موراد قەرەیلانیش مەرجەکانى چەکدانان رووندەکاتەوە. رۆژى…
Total
0
Share