سودانی زانیاریی نوێی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا ئاشكراكرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێیەكان و دەشڵێت، “گفتوگۆمان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ توركیا هەیە”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان و دەستدرێژیی بۆ سەر خاكی عێراق رەتدەكەینەوە و سازشی لێناكەین.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای توركیاوە سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لە دادگای نێودەوڵەتی لەگەڵ توركیا سكاڵامان لەسەر یەكتر هەیە و گفتوگۆمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ توركیا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانتارێك: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پشتى كرده‌وه‌ تیرۆرییه‌كانن

په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تۆمه‌تبارده‌كات كه‌ له‌پشتى ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌كان و كرده‌وه‌ تیرۆرییه‌كان بن. غه‌سان ئه‌بو…
Total
0
Share