عێراق گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ڕەتدەکاتەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی ڕەتدەکەنەوە و داوای ئاسانكاریكردن و مامەڵەیەكی دروستانەش لە ئەمریكا دەكات بەرامبەر پەنابەرە عێراقییەكان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئیڤان فایەق جابرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەران باسیلەوەکردووە، حکومەتی عێراق گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی وڵاتەكەی لە ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمریکیان ڕەتکراوەتەوە لەم دۆخەدا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقییدا بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دۆسیەکانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەریی و وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیی لێ وەربگرن، بەتایبەت ئەو كەسانەی لە وڵاتانی دەرەوەی عێراقن و چاوەڕوانی وەڵام دەكەن.

ئەوەشهاتووە، “بەرپرسانی ئەمریکا بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیان وتووە، لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە مامەڵەیەکی تایبەتر و خێراتریان لەگەڵدا دەکرێت بەتایبەت ئەوانەی كە لە كەمپەكانی دەرەوەی عێراقن و چاوەڕوانی وەڵامن”.

‏‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share