ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە کاتژمێرێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و تا ئێستاش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتژمێر 1:00 لە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە 16 و کۆتا دانیشتن لە مانگی ئەیلولدا دەستپێدەکات، بەڵام تا ئێستا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە.
بەپێی یاسا پێویستە 48 کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی کار رابگەیەندرێت و بانگهێشتنامە بۆ ئەندامەکان بچێت.

پێشتر فراکسیۆنە کوردییەکان بڕیاریاندابوو گەر لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت نەکرێت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share